ئەمەریکا ئیدانەی ئۆپەراسیۆنەکانی چین دژی فلیپین دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕێوشوێنی مەترسی چین دژی ئۆپەراسیۆنە دەریاییە ڕەواکەی فلیپین لە دەریای باشووری چین دەکەین و ئیدانەی دەکەین.

ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کەشتییەکی پاسەوانی کەناراوەکانی چینی بە ئەنقەست سێ جار خۆی دەکێشێت بە کەشتییەکی پاسەوانی کەناراوەکانی فلیپین دا، لەکاتێکدا کەشتییەکە ئازادە لە گەشتکردن لە ناوچەی ئابووری تایبەتی خۆی، ئە پێکدادانە زیانی بە کەشتییەکە گەیاند و هەروەها سەلامەتی تیمی کەشتییەکەی ناو کەشتییەکە کەوتووەتە مەترسییەوە.

 لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەم هەنگاوە دوایین هەنگاوە لە زنجیرەیەک ڕێوشوێنی مەترسیدار لەلایەن چینەوە لە ناوچەکەدا بە درێژایی مانگی ئاب.

دوێنێ شەممە، 31ـی ئابی 2024، دوو کەشتی هێزی دەریایی چین و فلیپین لە دەریای چینی باشوور پێکیاندادا، لای خۆیەوە هێزی دەریایی فلیپین ڕایگەیاند، کەشتییە چینییەکە بە ئەنقەست خۆی بە کەشتییەکەی ئێمەدا کێشا.