پشووی رۆژانی جەژن راگەیهندرا
K24 - ھەولێر
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا رۆژانی پشووی بەبۆنەی جەژنی قوربان دیاركرد.
گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێم رایگەیاند: "پشووی جەژن لە رۆژی یەك شەممە 2016/9/11 ـەوە دەست پێدەكات و تا رۆژی پێنجشهممه 2016/9/16 بەردەوام دەبێت و رۆژی یەك شەممە 2016/9/18 دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە".
دەقی راگەیاندراوەكەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكان و گهلی کوردستان دەكەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی سەركەوتن و گەیشتنی گەلەكەمان بە مافی ڕەوای خۆی .
بەم بۆنەیەشەوە رایدەگەیەنین، پشووی جەژن لە رۆژی یەك شەممە 2016/9/11 ـەوە دەست پێدەكات و تا رۆژی پێنجشهممه 2016/9/16 بەردەوام دەبێت و رۆژی یەك شەممە 2016/9/18 دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.
جەژنی هەموو لایەك پیرۆز بێت.
سەفین دزەیی
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2016/9/6