بن گڤیر: مافی ژیانی ئیسرائیلییەکان گرنگترە لە مافی ڕاگواستنی فەڵەستینییەکان

ئیتمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە شوێنی هێرشێکەی ئەمڕۆ کە تێیدا سێ پۆلیسی ئیسرائیلی لە ڕۆژئاوای شاری خەلیل کوژران، گوتی: مافی ژیانی ئیسرائیلییەکان گرنگترە لە مافی ڕاگواستنی فەلەستینییەکان.

گوتیشی: ئێوە زۆر باش دەزانن کێ بەرپرسیارە لە جێگیرکردنی بەربەستەکان من باسی گالانت دەکەم، وەزیری بەرگری.

باسی لەوەش کرد، پێویستە جێگیرکردنی بەربەستەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا زیاد بکەین و جموجۆڵی فەڵەستینیەکان بەرتەسک بکەینەوە، چونکە مافی ژیان بۆ ئیسرائیلییەکان گرنگترە لە مافی جووڵە بۆ فەڵەستینییەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سێ ئەفسەری پۆلیسی ئیسرائیلی لە خاڵێکی پشکنینی تارکومییە لە ڕۆژئاوای شاری هێبرۆن لە کەرتی ڕۆژئاوا کوژران.

میدیا عیبریەکان باس لەوەش دەکەن کە چەکدارە فەڵەستینییەکان تەقەیان لە چەند ئۆتۆمبیلێک کردووە، لەوانە ئۆتۆمبیلێکی پۆلیس و پاسێک و دواتر لە شوێنی ڕووداوەکە دوور کەوتوونەتەوە.

ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات  240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.