شاخەوان عەبدوڵڵا: كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆکی فراكسیۆنه كوردییه‌كان بۆ یه‌كده‌نگی كورده لە بەغدا
K24 – بەغدا:
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، خەریکە کێشەی نەناردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم چارە دەبێت. شاخەوان عەبدوڵڵا، گوتیشی: "ئامانجمان لە کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکدەنگی کوردە لە بەغدا."
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: لەبارەی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هەرێم، خه‌ریكه بابه‌ته‌كه چاره ده‌بێت و له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگان‌یش له‌وباره‌یه‌وه كۆبوومەتەوە و بڕیاره ئه‌مشه‌ویش له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆببمەوە، یه‌كێك له‌و پرسانەی کۆبوونەوەکەش بابه‌تی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانە.
له‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یەی بڕیاره له نێوان سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بکرێت، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئاماجیان له‌و كۆبوونه‌وەیه یه‌كده‌نگی كورده له به‌غدا به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی پرسی مووچه‌ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
بڕیارە کاتژمێر 08:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی ئەیلوولی 2024، فراکسیۆنە کوردستانییەکان، لە ماڵی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق؛ بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە کۆ ببنەوە.