جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فراکسیۆنە کوردییەکان کۆبوونەوە
K24 – بەغدا:
سەرۆککۆمار، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و وەزیرە کوردەکان، بە ئامانجی یەکدەنگی کورد لە بەغدا، بهتایبهت لهبارهی پرسی مووچهی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
شڤان جەباری، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا، گوتی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق بۆ دەستپێشخەرییەکی نیشتمانی هەستاوە بە کۆکردنەوەی سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان، وەزیرەکان و بەرپرسانی باڵای کورد لە بەغدا، بۆ ئەوەی یەکهەڵوێستییەکی نوێ بنوێنن و بتوانن ئەو کێشەیەی کە پەیوەستە بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەی بکەن، هەروەها لە کۆبوونەوەکە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی عێراقیش بەشداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی ئەیلوولی 2024، شاخهوان عهبدوڵڵا، جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق، لهبارهی ئەو كۆبوونهوهیەی کە بڕیاره له نێوان سهرۆكی فراكسیۆنه كوردستانییهكان بکرێت، بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: ئاماجیان لهو كۆبوونهوەیه یهكدهنگی كورده له بهغدا بهتایبهت لهبارهی پرسی مووچهی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.