ئیخلاس دلێمی: پاره بۆ مووچه‌ی مانگی حه‌وت و هه‌شتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان ده‌كرێت
ئیخلاس دلێمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی كرده‌وه، پاره بۆ مووچه‌ی مانگی حه‌وت و هه‌شتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان ده‌كرێت.
ئیخلاس دلێمی جه‌ختی كرده‌وه، به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵ، پێویسته هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش له‌كاتی خۆیدا خه‌رج بكرێت.
ئیخلاس دلێمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا گوتی: رێكاری تایبه‌ت گیراونه‌ته به‌ر و پشتیوان به خودا له رۆژانی داهاتوودا مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ خانه‌نشینانی حكوومه‌تی فیدراڵ یهكدهخرێن، سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش، هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌كنیكی تایبه‌ت به ناوی فه‌رمانبه‌ران هه‌بوون، به‌تایبه‌ت فه‌رمانبه‌رانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كه په‌یوه‌ندییان به مادده‌ی 140ـه‌وه هه‌یه، به‌وه‌ی كه وه‌زیری دارایی له راپۆرتهكهشیدا ئاماژه‌ی پێكردووه، كه نه‌یزانیوه پێشتر له ماوه‌ی 20 ساڵدا چه‌ندین كه‌س له‌و ناوچانه دامه‌زراون و وردبینی بۆ ئه‌و ناوانه ده‌كرا، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه، هه‌ر تایبه‌ت به دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵ پێویسته هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش خه‌رج بكرێت، به‌دڵنیاییه‌وه نه‌ختینه بۆ مووچه‌ی مانگی حەوتی فه‌رمانبه‌ران ته‌رخان ده‌كرێت.
شڤان جەباری، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا، گوتی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق بۆ دەستپێشخەرییەکی نیشتمانی هەستاوە بە کۆکردنەوەی سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان، وەزیرەکان و بەرپرسانی باڵای کورد لە بەغدا، بۆ ئەوەی یەکهەڵوێستییەکی نوێ بنوێنن و بتوانن ئەو کێشەیەی کە پەیوەستە بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەی بکەن، هەروەها لە کۆبوونەوەکە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی عێراقیش بەشداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی ئەیلوولی 2024، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی ئەو كۆبوونه‌وه‌یەی کە بڕیاره له نێوان سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بکرێت، بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: ئاماجیان له‌و كۆبوونه‌وەیه یه‌كده‌نگی كورده له به‌غدا به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی پرسی مووچه‌ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.