وەزارەتی شارەوانی گوژمه‌ی پێویست بۆ 12 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری خه‌رج ده‌كات
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له سێكته‌ره‌كانی گه‌شتوگوزار و شاره‌وانی و ئاو، له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری سلێمانی.
وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوە کردووە، ئه‌و گوژمانه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی گه‌شتیاریی و ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی شاره‌وانی و ڕێژه‌ی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی ڕوكنی شاره‌وانی و ڕێژه‌ی 17%ی داهاتی ئاو، به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كانی دارایی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه، خه‌رج ده‌كرێن، لەوانەش 39،160،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی دانانی خزمه‌تگوزاریی مێز و كورسیی كۆنكرێتی له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی قه‌ره‌داغ، 138،313،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی چاكسازیی له چه‌ند شه‌قامێك و فراوانكردنی ڕێگه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی-كه‌ركووك بۆ ناو شاره‌وانیی گۆپاڵه، 17،906،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دانانی خزمه‌تگوزاریی مێز و كورسیی كۆنكرێتی له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی دووكان، 24،750،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی دروستكردنی محەجه‌ره و قادرمه له‌سه‌ر ڕۆخی زێی دووكان.
هەروەها 16،460،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی دابینكردن و دانانی بۆریی ئاو له گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیران له ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن و 3،151،000 دینار بۆ دروستكردنی چیوە بۆ تانكی به‌رزی قه‌ره‌قوڵ له ناجیه‌ی زه‌ڕایه‌ن، سەرباری13،123،230 دینار بۆ پڕۆژه‌ی گۆڕینی بۆریی به‌شێك له ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كی سابونكه‌ران له سلێمانی، هەروەها 26،208،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی ڕاكێشانی بۆریی ئاو له گه‌ڕه‌كی ولوبه له‌سه‌ر شه‌قامی سلێمانی عه‌ربه‌ت.
وەزارەتی شارەوانی ئاشکرای کردووە، 68،320،000 دینار بۆ دابینكردنی گاز و به‌نزین و ڕۆن و بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی و 336،065،920 دینار بۆ پڕۆژه‌ی به‌سیسته‌مكردنی كۆكردنه‌وه‌ی كرێی ئاو له سلێمانی و ئاوی ده‌وروبه‌ری سلێمانی و،5،754،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی گۆڕینی بۆریی ئاو له گه‌ڕه‌كی قازی محه‌مه‌د بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئاوی له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی، هاوکات 10،370،000 دینار بۆ پڕۆژه‌ی فراوانكردنی كۆنكرێتی یاریگای باله له ناحیه‌ی خه‌له‌كان تەرخانکراوە.