جهعفهر شێخ مستهفا: ئەگەر ھەنگاوی یەکەم سەرکەوتوو نەبێت ئەوا بڕیاری دیكه دەدەين
K24 - سلێمانی:
بەرپرسانی ناوەندی بڕیار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان, كە لەلایەن كۆسرەت رەسووڵ و دكتۆر بەرھەم ساڵح, جێگرانی سكرتێری گشتیيەوە سەرپەرشتیدەكرێت, بڕیاریانداوە ئەگەر ھەنگاوی یەکەمیان سەرکەوتوو نەبێت, کە بریتیە لە دوورخستنەوەی پاوانخوازی لە ناو حزبەکەیان, ئەوا بڕیاری دیكه دەدەن، بێئەوەی بزاندرێت ئەو بڕیارە چیە.
جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ کوردستان24 ئاماژە بۆ ئەوەدەکات ئەگەر بەرژەوەندییە تایبەتییەكان, بەلاوەبنرێن ئەوا كێشەكان چارەسەردەبن.
بەرپرسانی ناوەندی بڕیار, لە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە کۆسرەت ڕەسوڵ و بەرھەم ساڵح سەرۆکایەتی دەکەن, لە ماوەی رابردوو ڕایانگەیاند: لە دوای بێ ھیوابوون لە پابەندبوون بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ناو مەکتەبی سیاسی حزبەکەیانەوە، کە تێیدا مەبەستیان لە پرۆسەی لادانی ئەکرەم شەریف بوو, لەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وەربگرێت، بڕیاریان داوە ناوەندێکی بەوشێوەیە رابگەیەنن، دەشڵێن بۆ ئايیندە ئەگەر بزانن کارەکانیان سەرناگرێت, ئەوا رێگەچارە و نەخشەڕێی دووەم ئەکتیڤ دەکەن.