كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له زێباری ئه‌نجام نه‌درا
هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه
K24 - به‌غدا:
بڕیاربوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و پێشبینی دەکرا بەشێک لە پەرلەمانتاران بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق واژوو کۆبکەنەوە, بەڵام كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدرا.
ھەندێك لە پەرلەمانتارانیش باس لەوە دەكەن لایەنە سیاسییەكان پاشگەزبوونەتەوە لە وەرگرتنەوەی متمانە لە ھۆشیار زێباری، به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌نی دیكه هه‌ر سوورن له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیری دارایی عێراق.
كاردانه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی وه‌زیری دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رده‌وامه، و به‌شێك له هێزه سیاسیه‌كانیش له به‌رژه‌وه‌ندی هۆشیار زێباری له هه‌ڵوێسته‌كانیان پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا به‌شێكی دیكه‌یان له هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی واژوون به مه‌به‌ستی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه.
به‌شێك له په‌رله‌مانتاران ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه به دیموكراسیيانه ناوده‌بات، له ده‌ربڕینی بۆچوونی خۆیان، هه‌روه‌ها هه‌ندێ دیكه‌ش پێیان وایه سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان به‌رده‌وامن له فشاره‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیان نه‌ك ئامانجه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
