شێوازی وهرگرتنی قوتابییان له ههندێك كۆلێژ گۆڕانكاری بهسهردا دێت
له زانكۆلاینهوه راستهوخۆ داواكاری وهرگرتن پێشكهش دهكرێت
K24 - ههولێر:
بۆ ئەمساڵ دەرچووانی پۆلی 12, بە شێوەی راستەوخۆ و زانکۆلاین, داواکاری وەرگرتن پێشکەش بە زانکۆ و پەیمانگهکان دەکەن، بۆ وەرگرتنی راستەوخۆش, پێشتر قوتابييان تاقیدەكرێنەوە.
بۆ یەکەم جار دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەی لە ژمارەیەك کۆلێژ بەشێوەی راستەوخۆ, داواکاری پێشکەش بەو کۆلێژە دەکەن کە مەبەستیانە.
قوتابیان داواکاری بۆ وەرگرتنی راستەوخۆ بە گرنگ دەزانن و داواش دەکەن گرنگی بە وەرگرتنی راستەوخۆ بدرێت.
پرۆسەی وەرگرتنی راستەوخۆ, بریتییە لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەك لەسەر 40 نمرە و پاشانیش 60 نمرە لەسەر بڕوانامەی پۆلی 12ی ئامادەیی دەبێت, دواتریش بەپێی پێویست بەشەکان قوتابیانی دەرچوو وەردەگیرێن.
دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم فۆرمی زانکۆ لاین بەسەر خوێندکاراندا دابەش دەکرێت.
هەردوو وەزارەتی پەروەردەو خۆێندنی باڵا مەبەستیانە لەم رێگەیەوە کێشەی کەمی مامۆستا لە شوێنە دوورە دەستەکان چارەسەر بکەن بۆ ئەو مەبەستەش هەر کۆلێژەو قوتابی ناوچەکەی خۆی وەردەگرێت.
بریاریشە سەرەتای مانگی داهاتوو هەردوو وەزارەتی پەروەدەو خوێندنی باڵا کۆنفرانسێكى تایبەت بە وەرگرتنی شێوازی راستەوخۆ ببهستن و بۆ ساڵانی داهاتوو ژمارەیەك کۆلێژی دیکە قوتابی بە شێوەی راستەوخۆ وەربگرێت.