حكوومەت مانگانە 500 ھەزار دۆلار بۆ قوتابیانی تواناسازی دابین دەكات

K24 - هه‌ولێر:

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ھەرێمی كوردستان  رایگەیاند، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان مانگانە بڕی 500 هه‌زار دۆلار, بۆ شایستە داراییەكانی قوتابیانی تواناسازی خەرج دابین دەكات.

دكتۆر یوسف گۆران, وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، ستافى  بەرنامەی تواناسازی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و ئەنجوومەنى وەزیرانی ھەرێم بەهاوکارى وەزارەتى دارایى و ئابوورى و بە سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران، رەزامەندی لەسەر دابینکردنى شایستە داراییەکانى قوتابیانی بەرنامەى تواناسازى داوە.

یوسف گۆران ئاماژەی بەوەشكرد،  لەمەودوا مانگانە بڕى 500 ھەزار دۆلار بۆ شایستە داراییەکانى قوتابیانی تواناسازى خەرج دەکرێت و بۆیە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى قوتابیانی بەرنامەى تواناسازى ئاگادار دەکاتەوە، هەر کاتێک ئەو بڕە پارەیە خرایە سەر ئەژماری بانكی، راستەوخۆ لیستى نوێى ئەو قوتابیانە بڵاو دەکەینەوە، کە بەپێى ڕیزبەندى شایستە ترن بۆ ئەوەى پارەیان بۆ خەرج بکرێت.