بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی ڕێورەسمی جاڕدانی یەکەم ڕاپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیژیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەڕێوە دەچێت

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت ڕێورەسمی جاڕدانی یەکەم ڕاپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیژیی ڕووبەڕبوونەوەی گەندەڵی بەڕێوە دەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی ئەیلوولی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 09:30 خولەک، ڕێورەسمی جاڕدانی یەکەم ڕاپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیژیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
لە ڕێوڕەسمەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا تیشک دەخاتە سەر هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
ڕێورەسمی جاڕدانی یەکەم ڕاپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیژیی ڕووبەڕبوونەوەی گەندەڵی کە لەلایەن دەستەی دەستپاکی ڕێکخراوە، هەر یەک لە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق، تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق و ڕێکخراوی "UNDP" لە عێراق تێدا وتار پێشکەش دەکەن.
بڕیاریشە هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشێک لە ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ڕاپۆرتەکە بخرێتە ڕوو.