شاخەوان عەبدوڵڵا: عێراق ئەم مانگە 200 ملیار دینار شایستەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژه بهوه دهكات، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی پێوە کردووه و پێی ڕایگەیاندووە ئەم مانگە 200 ملیار دینار شایستەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات؛ عێراق کێشەی سیوولەی هەیە، ئهگەرنا ئەم مانگە شایستەی جووتیاران بە تەواوەتی خەرج دەکرا.
چوارشهممه، 4ـی ئهیلوولی 2024، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و هاوکات سەرۆکی لیژنەی ماددەی 140 ڕایگەیاند: محهممهد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی پێوە کردووه و پێی ڕایگەیاندووە ئەم مانگە 200 ملیار دینار شایستەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات.
شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژهی بهوهش كردووه، عێراق کێشەی سیوولەی هەیە ئهگەرنا ئەم مانگە شایستەی جووتیاران بە تەواوەتی خەرج دەکرا.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەران گوتی: هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی دوای چارەکردنی چەند تێبینییەک لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لیستی مووچە ڕێگە نادەین چیدیکە وەزیری دارایی عێراق بیانوو بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بگرێت.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان ڕوونیشی كردووهتهوه، چەند هەوڵێکیان داوە کە دەستدرێژییەکانی سوپای عێراقییان لە سنووری کەرکووک ڕاگرتووە و نووسراویشیان کردووە بۆ ئەوەی لەسەر ئەم پرسە لێپرسینەوە لە وەزیری بەرگری بکرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا باسی لهوهش كردووه، كه ههوڵی جیددیان داوه سهبارهت به هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی ڕژێمی بەعس لە سنووری کەرکووک دەکات.