له سێ هه‌لیكۆپته‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا دراوه؟
په‌كه‌كه راده‌گه‌یه‌نێت و توركیاش ره‌ت ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
توركیا تێكشكاندنی سێ هه‌لیكۆپته‌ری سه‌رۆك وه‌زیران له ناوچه‌ی چه‌لێ له پارێزگای جوله‌مێرگ له لایه‌ن گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
والیی جولهمێرك له به‌یاننامه‌یه‌كدا به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه رایگه‌یاند رۆژی شه‌شی ئه‌یلول، ده‌زگاكانی جۆراوجۆری راگه‌یاندن، هه‌واڵی لێدانی سێ كۆپته‌ری سه‌رۆك وه‌زیران له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ناوچه‌ی چه‌لێ بڵاو كرده‌وه كه به گشتی بێ بنه‌مایه و له كاتی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌منی رووینه‌داوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی میدیاكانی توركیا به‌یاننامه‌یه‌كی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌یه، كه رایگه‌یاندووه له شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی چه‌لێ سێ هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسییان تێكشكاندووه و 10 سه‌ربازیشیان كوشتووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ئێواره‌ی رۆژی پێنجی ئه‌یلول پینج هه‌لیكۆپته‌ر بوونه ئامانجی هێزه‌كانیان، كه كاروانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بوون و باس له تێكشكاندنی سێ هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسی ده‌كات و دوو دیكه‌شی زیانیان له‌به‌ر كه‌وتووه.