سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری فەرەنسا کۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەندین پرس و لەوانە شەڕی دژی داعش لەگەڵ ژان ئێف لۆدریان، وەزیری بەرگری فەرەنسا لە پاریس کۆببێتەوە.
بارزانی بۆ تاوتوێکردنی شەڕی دژی داعش و بەتایبەت دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵ لەگەڵ وەزیری بەرگری فەرەنسا کۆدەبێتەوە و بڕیار وایە سبەی پێنجشەممەش، لەگەڵ فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە کۆشکی ئیلیزێ کۆببێتەوە.