كارێكی پێشمەرگەیەك جوتیاران سەرسام دەكات

پێشمەرگەیەك دەبێتە رێنیشاندەری جوتیاران

K24 - كەركووك

پێشمەرگەیەك كە بەھۆی چڵەدارێكه‌وه‌ دەتوانێ شوێنی سەرچاوەی ئاو بدۆزێتەوە و بەمەش سەرنجی زۆری گوند نشینان و ھاووڵاتییانی راكێشاوە و لە زۆربەی شوێنەكانی چەمچەماڵ پەیوەندی پێوەدەكەن ئەگەر بیانەوێ بیری ئاو لێبدەن بانگی دەكەن بۆ ئەوەی ماندووبوونیان بەفیڕۆ نەڕوات.