نوێنەری حكوومەتی ھەرێم لە پاریس: فەرەنسا وەك سەرۆكی وڵاتان پێشوازیی لە بارزانی دەكات

"سەرۆكی ھەرێمی كوردستان چەند دیدارێكی گرنگ لە فەرەنسا ئەنجام دەدات"

K24 - پاریس

د. عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە فەرەنسا بە وەكالەت، بە كوردستان24 گوت، بارزانی بە فەرمی لە لایەن فەرەنسا پێشوازی لێدەكرێت و چەند دیدارێكی گرنگیشی دەبێت.

دۆڵەمەری ئاماژە بۆ ئەوە کرد کە بارزانی چەند تەوەرێكی گرنگ لەگەڵ بەرپرسان و سەرۆكی فەرەنسا تاوتوێ دەکات، یەك لە تەوەرەكانیش رەنگە پرسی ریفراندۆم بێت و بە وتەی ئەو، لە ھەموو كۆبوونەوەكان بەرپرسانی فەرەنسا رایانگەیاند كە رێز لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان دەگرن ئەگەر بڕیایاندا لە عێراق جیاببنەوە.