سامسونگ ملیارێك دوڵار زیان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
كۆمپانیای سامسونگ به‌هۆی كێشانه‌وه‌ی 2.5 ملیۆن مۆبایلی گالاكسی نۆت 7 له بازار ملیارێك دوڵار زیان ده‌كات. كێشانه‌وه‌ی گالاكسی نۆت 7 ته‌نیا دوو هه‌فته پاش خستنه بازاری دێت كه چاودێرانی بازاری ته‌كنۆلۆجیا پێشبینی ده‌كه‌ن زیانه‌كانی سامسونگ به‌هۆیه‌وه بگاته نزیكه‌ی ملیارێك دۆلار.
كۆمپانیای سامسونگ پێی باشه ملیارێك دوڵار زیان بكات له جیاتی ئه‌وه‌ی كه ناوبانگه‌كه‌ی وه‌ك یه‌كێ له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆجیا له جیهان له‌ده‌ست بدات.
به‌پێی هه‌واڵێكی بلومبێرگ، مامۆستایه‌كی زانكۆی سینگاپور رایگه‌یاند زیانه‌كانی په‌یوه‌ست به ناوبانگی سامسونگ له بازار له ماوه‌ی كورتخایه‌ن زۆر زیاتره له زیانه مادییه‌كانی.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیانه‌كانی سامسونگ به‌هۆی كشانه‌وه‌ی گالاكسی نۆت 7 له بازار ناگاته 5% كۆی داهاتی پێشبینیكراوی سامسونگ بۆ ماوه‌ی ئه‌مساڵ كه به زیاتر له 20 ملیار دوڵار خه‌ملێندراوه.
هۆكاری كێشانه‌وه‌ی گالاكسی نۆت 7 به‌هۆی كێشه‌ی باتری بووه كه هێشتا دیار نییه كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی باتری به‌شێك له زیانه‌كانی سامسونگ به ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
30% باترییه‌كانی گالاكسی نۆت 7 له كۆمپانیا ته‌كنۆلۆجیای چین Amperex كڕدراوه.
كۆمپانیای سامسونگ ئێستا ده‌یه‌وێت له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا چوار تا پێنج ملیۆن مۆبایل بارگاوی بكات كه ئه‌و ژماره‌یه بۆ سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌گاته هه‌شت بۆ نۆ ملیۆن مۆبایل.