بانگخوازه‌كه‌ی بریتانیا رۆڵی مشك و پشیله له‌گه‌ڵ پۆلیس ده‌گێڕێت
ماوه‌ی زیندانیكردنی بانگخوازه‌كه نیگه‌رانی شاره‌زایانی بواری ئه‌منی لێكه‌وته‌وه
K24 – هه‌ولێر
بانگخوازه‌كه‌ی بریتانیا كه لایه‌نگرانی بۆ چوونه ناو داعش هانی ده‌دا، سزایه‌كی سووك به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه كه نیگه‌رانی شاره‌زایانی ئه‌منی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ئه‌نجه‌م چودری نیوه‌ی ماوه زیندانییه‌كه‌ی له زیندان به‌سه‌ر ده‌بات و پاش دوو ساڵ و نیو ئازاد ده‌كرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه شاره‌زایانی ئه‌منی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر حوكمی دادگا ده‌ربڕی، لایه‌نگرانی بانگخوازه‌كه به دروشمی "الله اكبر" پێشوازییان له بڕیاره‌كه كرد.
شاره‌زایه‌كی ئه‌منی كه پێی وایه چۆدری بۆ ماوه‌ی دوو ده‌یه رۆڵی مشك و پشیله له‌گه‌ڵ پۆلیس یاری ده‌كات و گه‌نجان بۆ چوونه سوریا و په‌یوه‌ست بوون به چه‌كدارانی داعش هان ده‌دا، پێویسته بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له زیندان بمێنتێته‌وه، كه به مه‌ترسییه‌ك ده‌زانێت.
پرۆفیسۆر ئه‌نتۆنی گلیس له زانكۆی بوكینگهام داوا له حكومه‌ت ده‌دات پێداچوونه‌وه به ماوه‌ی زیندانیكردنی چۆدری بكات، كه پێی وایه سزایه‌كی گونجاو نییه و گاڵته‌پیكردن و ترساندنی ئه‌و خێزانانه‌یه كه منداڵه‌كانیان بۆ په‌یوه‌ستبوون به داعش هان دراون.

دادگای بریتانیا پێی وایه په‌یوه‌ندییه‌كی ناراسته‌وخۆ له‌نێوان قسه‌كانی چودری و كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر لایه‌نگره تونده‌ره‌وه‌كانی هه‌یه.
نیگه‌رانییه‌كی تر له چۆدری ئه‌وه‌یه كه له‌وانه‌یه له زیندان هه‌وڵی رادیكالیزه كردنی زیندانییه‌كانی لایه‌نگری خۆی بدات.
بانگخوازه‌كه بۆ زیندانی بێلمارش له باشووری رۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن ره‌وانه ده‌كرێت كه شوێنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به‌هۆی تیرۆره‌وه حوكم دراون و به كه‌مپی راهێنانی جیهادییه‌كان ناسراوه.







