پرۆژەیەکی وەبەرهێنان لە دهۆک، زیاتر لە دوو هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت
پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان لە پارێزگای دهۆک، نزیکەی دوو هەزار و 500 هەلی کار بۆ هاووڵاتییان دەڕەخسێنێت.
یەکشەممە، 08-09-2024، د. هەڤاڵ سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی پارێزگای دهۆك بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کارەکانی گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی ئاژه‌ڵداری و شیره‌مه‌نیی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، کە له سنووری پارێزگاکە جێبەجێ دەکرێت، لە قۆناغی کۆتاییدان و لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگی دیکە دەکرێتەوە.
پرۆژه‌كه، بە گوتەی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی پارێزگای دهۆك، دوو هه‌زار و 500 هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت و بە گوژمەی 40 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر ڕووبەڕی هه‌زار دۆنم زه‌وی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
د. هەڤاڵ سدیق باسی لەوەش کرد، پرۆژەکە جگه له ئاژه‌ڵداری، شیره‌مه‌نی به‌رهه‌م دێنێت و كارگه‌ی چاره‌کردنی پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵیش تێیدا هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی پارێزگای دهۆك ئەوەشی خستە ڕوو، دوای ته‌واوبوونی پرۆژەکە، به‌رهه‌می شیره‌مه‌نیی ناوخۆ، شوێنی به‌رهه‌می بیانی ده‌گرێته‌وه و ده‌توانێت تا ڕێژه‌یه‌كی زۆر پێداویستیی بازاڕ پڕ بكاته‌وه.