پرۆژەکانی کابینەی نۆیەم دهۆکیان ڕەنگین کردووە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کاتی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەیەک لە دهۆک
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کاتی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەیەک لە دهۆک

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای ئالنگارییەکان، بەردەوام بووە لە خزمەتکردنی بێجیاوازیی هاووڵاتییانی قەزا و ناحیەکانی پارێزگای دهۆک.

لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی هەزار و 314 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە سێ تریلیۆن و 107 ملیار دینار لە سنووری پارێزگای دهۆک دراوە؛ بەشێکی زۆریان تەواو بوون و کارکردن لە ژمارەیەکیشیان بەردەوامە.

لەو ژمارە پرۆژەیە، هەزار و 249ـیان لەلایەن کەرتی گشتییەوە جێ بەجێ کراون و کابینەی نۆیەم گوژمەی زیاتر لە دوو تریلیۆن و 18 ملیار دیناری بۆیان  خەرج کردووە. 65 پرۆژەی دیکەش، بە گوژمەی زیاتر لە یەک تریلیۆن و 89 ملیار دینار، لە لایەن کەرتی تایبەتەوە جێبەجێ کراون.

 

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کاتی دانانی بەردی بناغەی دوو پارک لە دهۆک
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کاتی دانانی بەردی بناغەی دوو پارک لە دهۆک

 

* ژمارە و گوژمەی پرۆژە گشتییەکانی پارێزگای دهۆک لە ماوەی کابینەی نۆیەم:  

- ساڵی 2020: 148 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 549 ملیار دینار.

- ساڵی 2021: 138 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 152 ملیار دینار.

- ساڵی 2022: 325 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 238 ملیار دینار.

- ساڵی 2023: 101 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 109 ملیار دینار.

- ساڵی 2024: 149 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 960 ملیار دینار.

- پرۆژەی داهاتوو: 118 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار.

* دابەشکاریی جێبەجێکردنی پرۆژەکان بەسەر قەزاکاندا:

- قەزای دهۆک: 221 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 618 ملیار دینار.

- قەزای ئاکرێ: 216 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 208 ملیار دینار.

- قەزای ئامێدی: 331 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 401 ملیار دینار.

- قەزای سێمێل: 159 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 202 ملیار دینار.

- قەزای شێخان: 161 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 296 ملیار دینار.

- قەزای بەردەڕەش: 216 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 302 ملیار دینار.

* دابەشکاریی جێبەجێکردنی پرۆژەکان بەسەر کەرتەکاندا:

کەرتی ڕێگاوبان و شەقامە ناوخۆییەکان: 752 پرۆژە بە گوژمەی 1,250 ملیار دینار.

کەرتی کارەبا: 164 پرۆژە بە گوژمەی 295 ملیار دینار.

کەرتی ئاو: 110 پرۆژە بە گوژمەی 204 ملیار دینار.

کەرتی تەندروستی: 29 پرۆژە بە گوژمەی 86 ملیار دینار.

کەرتی پەروەردە: 158 پرۆژە بە گوژمەی 34 ملیار دینار.

کەرتی کشتوکاڵ (بەنداو و پۆند): 26 پرۆژە بە گوژمەی 27 ملیار دینار.

کەرتی دیکە: 44 پرۆژە بە گوژمەی 122 ملیار دینار.

کەرتی وەبەرهێنانی مۆڵەتپێدراو: 65 پرۆژە بە گوژمەی 1,089  ملیار دینار.

* ژمارەیەک لە پرۆژە گشتییەکانی پارێزگای دهۆک لە ماوەی کابینەی نۆیەم:

1. پرۆژەی جووتسایدی ڕۆڤیا -  گۆپاڵ: بە درێژایی 22 کیلۆمەتر و گوژمەی 103 ملیار دینار.

2. پرۆژەی شەقامی (قەرەناز-دارەتوو-ڕۆڤیا): بە درێژایی 46 کیلۆمەتر و گوژمەی 19 ملیار دینار.

3. پرۆژەی ئاوی سەر خابوور لە ناحیەی باتیفا: تۆڕێکی سەرەکی گواستنەوەی ئاو بە گوژمەی نزیکەی شەش ملیار دینار.

4. پرۆژەی کردنەوەی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی ئاکرێ بە گوژمەی نزیکەی یەک ملیار و نیو.

5. پرۆژەی ئاوی ستراتیجیی ئاکرێ بە گوژمەی زیاتر لە 109 ملیار دینار

6. پرۆژەی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی شەقامی بارزان لە سەنتەری شاری دهۆک بە گوژمەی زیاتر لە 68 ملیار دینار.

7. پرۆژەی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەیی لە ناحیەی شێلادزێ بە گوژمەی زیاتر لە 64 ملیار دینار.

8. پرۆژەی نەخۆشخانەی مۆخی ئێسک لە سەنتەری شاری دهۆک.

9. پرۆژەی سایلۆی بەردەڕەش لە ناحیەی ڕۆڤیا بە گوژمەی نزیکەی 18 ملیار دینار.

* ژمارەیەکی پرۆژەکانی کەرتی تایبەت لە پارێزگای دهۆک لە ماوەی کابینەی نۆیەم:

1. پرۆژەی تێرمیناڵی دهۆک بۆ گواستنەوەی گشتیی نێودەوڵەتیی لە سێمێل بە گوژمەی زیاتر لە 145 ملیار دینار.

2. پرۆژەی کۆمەڵگەی خزمەتگوزاریی گشتیی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی ئالۆکان لە ناحیەی فەیدیێ بە گوژمەی زیاتر لە 90 ملیار دینار.

3.  دروستکردنی گەورەترین پرۆژەی بەخێوکردنی ماسی لە هەرێمی کوردستان بە گوژمەی زیاتر لە 14 ملیار دینار.

4. پرۆژەی "نیو گۆڵد" بۆ بەخێوکردنی گۆلک لە سێمێل بە گوژمەی زیاتر لە 12 ملیار دینار.

5. پرۆژەی "کاڤین" بۆ بەخێوکردنی مانگا و کارگەی بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە سێمێل بە گوژمەی زیاتر لە 65 ملیار دینار.

6. کارگەی بەرهەمهێنانی بۆنیخۆش، کلێنیکس، شامپۆ، سابوون و دایبی بە گوژمەی زیاتر لە 53 ملیار دینار.

7. کارگەی بەرهەمهێنانی فینگەری پەتاتە بە گوژمەی زیاتر لە 14 ملیار دینار.

8. نۆژەنکردنەوەی هۆتێلی سەرسنگ لە قەزای ئامێدی بە گوژمەی زیاتر لە شەش ملیار دینار.

9. پرۆژەی ناوچەی پیشەسازیی خۆراک لە کانی سپی لە سێمێل بە گوژمەی زیاتر لە 71 ملیار دینار.

10. کارگەی "چەم" بۆ بەرهەمهێنانی دۆشاوی تەماتە، مرەبا، سەڵسە و چاندنی شەتڵی باجان بە گوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار.