نوێنه‌ری یه‌كێتی له فه‌ڕه‌نسا: سه‌ردانی شاندی هه‌رێم گرنگه و گۆڕانكاری ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌یه
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌دوێت
K24 - هه‌ولێر:
"دكتۆر لوئه‌ی"نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له پاریس له لێدوانێكدا بۆ "كوردستان 24" له‌باره‌ی بایه‌خی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ردانانه گرنگن و بانگێشتی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌ت و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌گشتی، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه دوای روخانی رژێمی به‌عس و به‌تایبه‌ت دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی دژه تیرۆر، ئێستا باڵانسی هه‌رێمی كوردستان به‌رز بووه‌ته‌وه و، بووه‌ته یاریزانێكی سه‌ره‌كی له ناوچه‌كه و جێگای گرنگیپێدانی جیهانه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، له ماوه‌ی داهاتوودا گه‌لێك گۆڕانكاری ئه‌رێنی دیكه به‌ڕێوه‌ن.