نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ فه‌ڕه‌نسا: سه‌ردانی شاندی هه‌رێم گرنگه‌ و گۆڕانكاری ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌یه‌

له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌دوێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6347845e-f049-413c-8a99-5e0b0f1bb858/nweneri%20YNK%20le%20ferensa.ism/manifest

K24  - هه‌ولێر:

"دكتۆر لوئه‌ی"نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ پاریس له‌ لێدوانێكدا بۆ "كوردستان 24" له‌باره‌ی بایه‌خی سه‌ردانه‌كه‌ی  شاندی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ردانانه‌ گرنگن و بانگێشتی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ به‌تایبه‌ت و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌گشتی، ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ دوای روخانی رژێمی به‌عس و به‌تایبه‌ت دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر، ئێستا باڵانسی هه‌رێمی كوردستان به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و، بووه‌ته‌ یاریزانێكی سه‌ره‌كی له‌ ناوچه‌كه‌ و جێگای گرنگیپێدانی جیهانه‌.

هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، له‌ ماوه‌ی داهاتوودا گه‌لێك گۆڕانكاری ئه‌رێنی دیكه‌ به‌ڕێوه‌ن.