ئەمەریکا بنكه‌ی ئاسمانیی "عه‌ین ئه‌سه‌د" لەسەر نەخشە دەسڕێتەوە
دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا، سوپای ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ی ئاسمانی "عه‌ین ئه‌سه‌د" ڕێوشوێنه‌كانی پاراستنی گیانی سه‌ربازه‌كانی توندوتۆڵ‌تر ده‌كات.
بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د، كه نزیكه‌ی 2500 سه‌رباز و ڕاوێژكاری ئه‌مه‌ریكی تێدایه، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن گرووپ و میلیشیا چه‌كداره‌كانه‌وه به مووشه‌ك و درۆنی بۆمبڕێژكراو پەلامار دەدرێت؛ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش بۆ پاراستنی گیانی سه‌ربازه‌كانیان، سیسته‌می دژه مووشه‌كی تێدا جێگیر كردووە.
به مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه له هێرشی چاوه‌ڕوانكراو، سیسته‌می "جی پی ئێس"ـی ئه‌و ناوچه‌یه له‌كار ده‌خرێت و به ته‌واوی نه‌خشه‌ی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه ده‌سڕدرێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاریی سەرچاوە ئەمنییه‌كانی عێراق، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەنێو فڕۆکەخانەی بەغدا لە نزیک سەربازگەی ڤیکتۆریا کە هێزەکانی ئەمەریکای لێیە، له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا کەوتووەتە خوارەوە.
گوته‌بێژی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له به‌غدا ڕاستیی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو دەسەلمێنێت و ڕایگه‌یاندووه، شه‌وی ڕابردوو دامه‌زراوه‌یه‌كی دیپلۆماسیی ئه‌مه‌ریكا كرایه ئامانج و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه ئه‌منییه‌كانی عێراق، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له بارێكی له ناكاودا، دوو ڕۆژ له‌مه‌وپێش سیستەمی "جی پی ئێس"ـی لە دەوروبەری بنکەی "عەین ئەسەد" لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار و ناوچەکانی نزیک لێیەوە، ڕاگیراون. ئه‌مه‌ش ڕێکارێکە هێزەکانی ئەمەریکا بۆ بابه‌تێكی فریاگوزاری کە ڕەنگە مەشق و ڕاهێنان، یان گومانی هەندێک مەترسی له‌سه‌ر هێزه‌كانیان له‌و بنكه سه‌ربازییه هه‌بێت، گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، تائێستا هۆکانی پشت بلۆککردنی جی پی ئێس دیار نییه، هه‌رچه‌نده ئاماژەکان بۆ ئه‌وه ده‌چن هۆی ئەمنی له‌پشت ڕاگیرانی سیسته‌می جی پی ئێسه‌وه هەبێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێزەکانی ئەمریکا، سەرکردە ئەمنییەکانی عێراقیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، پێش هەر هێرشێکی ئاسمانی له‌دژی گروپه تیرۆریستییەکان لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا، پێشوه‌خته ئاگاداریان بکەنەوە.