سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پاریس

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا كۆتاییهات

K24 هه‌ولێر:

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی گه‌یشته‌ باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا و له‌لایه‌ن"ئاننا هیدالگۆ" سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس  پێشوازی لێكرا.

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا كۆتاییهات و بارزانی و شاندی یاوه‌ری گه‌یشتنه‌ باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پاریس.

پێشوازی كردن له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریسه‌وه‌ مانای مه‌عنه‌وی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ و سه‌رۆكی وڵاتان كه‌ ده‌چنه‌ پاریس، یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسادا ده‌بێت.