بارزانی بۆ كوردستان 24: له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسادا پرسی سه‌ربازیمان تاوتوێ كردووه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس بۆ میدیاكان دووان
K24 – هه‌ولێر:
دیداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا كۆتاییهات و پاشان له‌باره‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان دووان.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی پرسیارێكی "كوردستان 24"دا ده‌رباره‌ی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسادا رایگه‌یاند"له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌ڕنسادا پرسی سه‌ربازیمان تاوتوێ كردووه.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس "ئاننا هیدالگۆ" به گه‌رمی به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له وه‌ڵامی پرسیارێكی "كوردستان 24"دا گوتی"ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌بێت له نێوان پاریس و هه‌ولێردا.
هه‌روه‌ها گوتی شانازییه‌كی گه‌وره‌یه كه پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و ئێمه وه‌ك میلله‌تی فه‌ڕه‌نسا ڕێزێكی زۆرمان بۆ میلله‌تی كورد هه‌یه،له به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌ڕانه‌ی به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعش كردوویانه و ڕێگه‌یان بۆ ئاواره‌كان كردووه‌ته‌وه و كورد گه‌لێكی ئاشتیخوازه و ئێمه‌ش پشتیوانی خۆمان بۆ گه‌لی كورد ده‌رده‌بڕین و ئێره ماڵی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمه و هه‌ركاتێك بێت ده‌رگامان كراوه‌یه.
پاشان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به‌و دیداره‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس ده‌ربڕی و گوتی" سوپاسی ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیكردین و هاتووم سوپاسی بكه‌م بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا بۆ كوردستان كردی،لێره‌ش باسمان له هاوكاری و په‌یوه‌ندی نێوان میلله‌تی كورد و فه‌ره‌نسا كرد،ئێمه خه‌می ئهوهمانبوو وه‌ك میلله‌تی كورد كه"دانیاڵ میتران" دایكێكی میهره‌بانمان له ده‌ستداوه به‌ڵام خانم "ئاننا" جێگه‌ی ئه‌وی گرتووه‌ته‌وه بۆمان.
بڕیاره سبه‌ینێش دیداره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و وڵاته به‌رده‌وام بێت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا "فرانسوا ئۆلاند" كۆببێته‌وه.