لە کەرکووک شانۆگەری "دڕک" نمایش دەکرێت

 گرووپی شانۆیی دیالۆگ لە کەرکووک، نوێترین بەرهەمی خۆیان کە شانۆگەرییەکە بەناوی "دڕک" نمایش دەکەن.

حەمەی شانۆ، دەرهێنەری ئەو شانۆگەرییە، دەربارەی نوێترین شانۆگەریەکەیان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو شانۆگەرییە لە نووسینی شانۆکار و سینەماکار بەهرام ئەفشارییە و لە سیناریۆ و دەقئاوێزان و ئامادەکاریی منە، هەر یەکە لە محەممەد عەلی و حەمدی حەمە ئەمین و مینا زەنگەنە و جانۆ و بەڵێن کاوە ڕۆڵیان تێدا بینیوە.

حەمەی شانۆ گوتیشی: ئەم بەرهەمە کارکردنە لەسەر جیهانی شانۆکاران و ئەو حەقیقەتە شاراوانەی نێو دونیای هونەرمەندان و ئاشکراکردنی کۆمەڵێک نهێنی لە ڕێگەی گێڕانەوەیەکی دراماتیکی و هەستبزوێن، بڕیارە ئەو شانۆگەرییە کۆتایی مانگی ئەیلوول لە شاری کەرکووک نمایش بکرێت.

Fly Erbil Advertisment