دەمیرتاش سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات
K24 - ھەولێر
سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی سپۆتنیكی رووسیای راگەیاند، كە دوای جەژنی قوربان ئەوان وەك شاندێك سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكەن و لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە پێویستە كورد لە رووی سیاسی و دبلۆماسی و سەربازی ھەماھەنگ بن و ئەگەر كورد خۆی بگەیێنێتە ئەو ئاستە ئەوا دەبێتە ھێزێكی گەورە لە ناوچەكە.