ئه‌مڕۆ دیداری نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
فه‌ڕنسا بایه‌خێكی گه‌وره‌ی به سه‌ردانی بارزانی داوه
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئێواره دیداری نێوان "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و "فرانسوا ئۆلاند" سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، له كۆشكی "ئه‌لیزێ" له پاریس به‌ڕێوه بچێت.
پاش ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته فه‌ڕه‌نسا و له‌گه‌ڵ "ژان ئییف لۆدریان" وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا كۆبووه،له پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌شیان بارزانی به "كوردستان24 "راگه‌یاند له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌ڕنسادا پرسی ئه‌منی و سه‌ربازیمان تاوتوێكردووه.

هه‌ر دوێنێ ئیواره سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا"ئاننا هیدالگۆ" پێشوازی لێكراو و پاش دیدار و چاوپێكه‌وتنی نێوانیان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا "ئاننا هیدالگۆ" به گه‌رمی به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له وه‌ڵامی پرسیارێكی "كوردستان 24"دا گوتی"ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌بێت له نێوان پاریس و هه‌ولێردا.
هه‌روه‌ها گوتی شانازییه‌كی گه‌وره‌یه كه پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و ئێمه وه‌ك میلله‌تی فه‌ڕه‌نسا ڕێزێكی زۆرمان بۆ میلله‌تی كورد هه‌یه،له به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌ڕانه‌ی به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعش كردوویانه و ڕێگه‌یان بۆ ئاواره‌كان كردووه‌ته‌وه و كورد گه‌لێكی ئاشتیخوازه و ئێمه‌ش پشتیوانی خۆمان بۆ گه‌لی كورد ده‌رده‌بڕین و ئێره ماڵی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمه و هه‌ركاتێك بێت ده‌رگامان كراوه‌یه.
پاشان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به‌و دیداره‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس ده‌ربڕی و گوتی" سوپاسی ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیكردین و هاتووم سوپاسی بكه‌م بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا بۆ كوردستان كردی،لێره‌ش باسمان له هاوكاری و په‌یوه‌ندی نێوان میلله‌تی كورد و فه‌ره‌نسا كرد،ئێمه خه‌می ئه‌وه‌مانبوو وه‌ك میلله‌تی كورد كه"دانیاڵ میتران" دایكێكی میهره‌بانمان له ده‌ستداوه به‌ڵام خانم "ئاننا" جێگه‌ی ئه‌وی گرتووه‌ته‌وه بۆمان.
كۆماری فه‌ڕه‌نسا له ئاستێكی باڵا و به فه‌رمی پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه و یه‌كێكه له وڵاته كاریگه‌ره‌كانی جیهان و ناو هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و هاوكاری و پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه و له دیداره‌كانی بارزانیشدا وه‌ك خۆی ڕایگه‌یاند" باسی "پرسی ئه‌منی و سه‌ربازیی كراوه" بۆ قۆناغی ئێستا و داهاتوو له چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندوتیژی، كه فه‌ڕه‌نساش یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌لایه‌ن داعش و گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه كراوه‌ته ئامانج و ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی تیرۆر.
هه‌روه‌ها له رابردووش‌دا فه‌ڕه‌نسا هه‌میشه وه‌ك پاڵپشت و هاوسۆزی گه‌لی كورد ناسراوه و سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه سیاسی و دیاره‌كانی ئه‌و وڵاته به شێوازی جۆراوجۆر پاڵپشتی كورد و شۆڕشه‌كانی كوردی‌یان كردووه.
له‌وانه دانیاڵ میتران كه له لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس ئاماژه‌ی پێدایه‌وه كه وه‌ك دایكی كورد ناسرابوو،به‌ڵام بارزانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه هێشتا كه‌سانی هاوشێوه له فه‌ڕه‌نسادا ماوون كه ئه‌و جێگه‌یه بۆ كورد پڕبكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا"فرانسوا ئۆلاند"یش یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵاتێكی جیهان بوو به فه‌رمی له مانگی ئه‌یلولی 2014 هاته هه‌رێمی كوردستان،له‌وكاته‌ی چه‌ند مانگێك بوو داعش ناوچه‌یه‌كی فراوانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی داگیر كردبوو،ئه‌وكات هاوكاری وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئاواره‌كانی شه‌ڕی داعش ده‌ربڕی.