سەرجەم ئەندامانی فێدراسیۆنی تۆپی پێی کوێت دەستیان لە کارکێشایەوە
سەرجەم ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوەیت ڕۆژی شەممە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش کرد و ئەرکی فێدراسیۆنەکەیان ڕادەستی ساڵح ئەلمەجروب کرد، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی گشتی نائاسایی بانگهێشتی هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی دەستەی کارگێڕی بکات.
ڕۆژنامەی ئەلقەبسی کوێتی بڵاوی کردەوە، هۆکاری ئەم دەست لەکار کێشانەوەیە بەهۆی ئەو ناڕێکییانەی لەکاتی یاری هەڵبژاردەی کوەیت لەگەڵ عێراق لە یاریگای جابر ئەلئەحمەد ڕوویان داوە، لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026.
یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی هات، بەهۆی گەرمی زۆرەوە چەند هاندەرێک بێهۆش بوون، بەو پێیەی ڕێگەیان پێ نەدرا بتڵی ئاو لەگەڵ خۆیان ببەنە ناو یاریگا، هەروەها هەندێک هاندەر کە بلیتی یارییەکەیان هەبوو نەیانتوانی بچنە ناو یاریگاکە.
هەروەها لە یارییەکەی نێوان عێراق و کوەیت پێشوەختە چەند ئەندامێکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی کوەیت، بڕیاریاندا ڕێگە بە چوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی عێراقی بۆ یاریگاکەیان نەدرێت، ئەم هەوڵەشیان کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.