عێراق لە سێ ساڵدا نزیکەی 52 تۆن زێڕی کڕیوە

عێراق له سێ ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 52 تۆن زێڕی کڕیوه و زۆرترین کڕینیش بۆ ساڵی 2022 دەگەڕێتەوە کە کۆی 65%ی هەموو زێڕە پێک دەهێنێت.

بە گوێرەی ئەو ئامارەی ئەنجوومەنی جیهانی زێڕ بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە 2022 تاوەکوو ئەیلوولی ئەمساڵ، 51.9 تۆن زێڕی کڕیووە، بەڵام تەنیا لە ساڵی 2022دا 33.9 تۆن زێڕی کڕیوە، لەکاتێکدا قەبارەی کڕینی لە ساڵی 2023دا 12.3 تۆن بووە، لە ساڵی 2024دا 5.7 تۆنی کڕیوە، هەروا لە مانگی شوباتدا 3.1 تۆن و لە مانگی ئایاردا 2.6 تۆن زێی کڕیوە، ئەمەش لە کاتێکدا نرخی زێر بە هەموو عەیارەکانییەوە لە ئاستی جیهاندا بەردەوام لە بەرزبوونەوەیە و بە گوێرەی نرخی ڕۆژ ئەمڕۆکەش بازاڕ جوڵانێکی دیکەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینوە و نرخەکان لە عێراق بە کێشی یەک گرام بەم جۆرەن:

- زێڕی عەیار 24 – 108.652 دینارە بەرانبەر بە 83 دۆلاری ئەمەریکی.

- زێڕی عەیار 22– 99.598 دینارە بەرانبەر بە 76 دۆلاری ئەمەریکی.

- زێڕی عەیار 21 – 95.071 دینارە بەرانبەر بە 72 دۆلاری ئەمەریکی.

- زێڕی عەیار 18 – 81.489 دینارە بەرانبەر بە 62 دۆلاری ئەمەریکی.

هەروەها بە گوێرەی ئەو خشتەیەی ئەنجوومەنی جیهانی زێڕ لە سەرەتای ئەم ساڵ بۆ ڕیزبەندی 100 وڵاتی خاوەنی یەدەگی زێڕ بڵاوی کردووەتەوە، حکوومەتی عێراق بە 132.7 تۆن لە ڕیزبەندی 30یەمین وڵاتی خاوەن گەورەترین یەدەگی زێڕ جێگەی گرتووە.

Fly Erbil Advertisment