هه‌وڵه‌كانی تیرۆركردنی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له لینكۆڵنهوه تاوه‌كوو ترامپ
هه‌وڵی تیرۆركردنی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌و وڵاته، یه‌كه‌مین هه‌وڵ نییه، به‌ڵكوو له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1865ـوه سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چه‌ندان جار ڕووبه‌ڕووی تیرۆركردن بوونه‌ته‌وه.
ئه‌براهام لینكۆڵن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 14ـی نیسانی 1865ـدا له كاتی ئاماده‌بوونی له نمایشكردنی شانۆیه‌ك له‌سه‌ر شانۆی فۆرد، له لایه‌ن ویلكس بۆت، ئه‌كته‌ری به‌ناووبانگ، ڕووبه‌ڕووی تیرۆركردن بووه‌وه و ڕۆژی دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی كه به‌ر سه‌ری كه‌وتبوو، گیانی سپارد.
جیمس گارفێڵد، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 2ـی ته‌ممووزی 1881ـدا له لایه‌ن پارێزه‌رێكه‌وه به ناوی چارلز گیتۆوه ته‌قه‌ی لێ كرا و دوای دوو مانگ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه، گیانی سپارد.
ویلیا‌م ماكێنلی، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 6ـی ئه‌یلوولی 1901ـدا له شاری نیویۆرك ته‌قه‌ی لێ كرا و دوای ماوه‌یه‌ك به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی سپارد.
تیۆدۆر ڕۆزفێڵت، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه له شوێنی ویلیا‌م ماكێنلی بووه سه‌رۆك، له 14ـی تشرینی یه‌كه‌می 1912 له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كۆشكی سپی، هه‌وڵی تیرۆركردنی درا.
جۆن كێنیدی، له 22ـی تشرینی دووه‌می 1963ـدا له لایه‌ن هارڤی ئۆزوالدهوه ته‌قه‌ی لێ كرا و كوژرا، ده‌گوترێت هارڤی دوای دوو ڕۆژ له كوژرانی كینیدی، له لایه‌ن جاك ڕۆبی، خاوه‌نی یانه‌یه‌كی شه‌وانه كوژرایه‌وه.
ڕۆبه‌رت كینیدی، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و برای جۆن كینیدی، له 5ـی حوزه‌یرانی 1968ـدا له لایه‌ن سه‌رحان به‌شاره سهرحانهوه ته‌قه‌ی لێ كرا و كوژرا.
جیراڵد فۆرد، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌یلوولی 1975ـدا بۆ ماوه‌ی دوو جار له لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له لینیت سكۆیكی فرۆم و ساره جین مۆره‌وه هه‌وڵی تیرۆركردنی درا و هه‌ردوو كه‌سه‌كه‌ش ئافره‌ت بوون.
ڕۆناڵد ڕیگن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 30ـی ئاداری 1981ـدا له لایه‌ن جۆن هێنكلی كوڕه‌وه ته‌قه‌ی لێ كرا و به سه‌ختی بریندار بوو، به‌ڵام دواتر له لایه‌ن پزیشكانه‌وه چاره‌ی بۆ كرا.
دۆناڵد ترامپ، له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له ساڵی 2016ـدا، له لایه‌ن پیاوێكی به‌ریتانییه‌وه كه ته‌مه‌نی 20 ساڵ بوو، ڕووبه‌ڕووی تیرۆر بووه‌وه.