په‌رله‌مانتاره‌ ئێزدییه‌كانی فراكسیۆنی پارتی بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن

په‌رله‌مانی عێراق
په‌رله‌مانی عێراق

په‌رله‌مانتاره‌ ئێزدییه‌كانی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن وه‌كوو ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌ دژی دانانی یاسای لێبووردنی گشتی له‌ به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌ماندا.

دووشه‌ممه‌، 16ـی ئه‌یلوولی 2024، ڤیان سه‌بری، په‌رله‌مانتاره‌ ئێزدییه‌كانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانیان وه‌كوو ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌ دژی دانانی یاسای لێبووردنی گشتی له‌ به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌ماندا.

په‌رله‌مانتاره‌ ئێزدییه‌كانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق شه‌ریف سلێمان عه‌لی و ڤیان ده‌خیل پێیان وایه‌ ئه‌م یاسایه‌ ڕه‌نگه‌ ڕێگه‌ و میكانیزمێك بێت بۆ ده‌رچوونی تیرۆریستان له‌ گرتووخانه‌ و زیندانه‌كانی عێراق.

هاوكات په‌رله‌مان كۆتایی به‌ ڕاپۆرت و خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای لێبووردنی گشتی هێنا و دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت.