مەسرور بارزانی: هیچ وەبەرهێنانێک لە نەوەی داهاتوو گەورەتر نییە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامێکی ( ئێکس) دا دەڵێت: هیچ وەبەرهێنانێک لە نەوەی داهاتوو گەورەتر نییە.
سێشەممە 17ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی لە تۆڕی ( ئێکس) دا بڵاو کردەوە و دەڵێت: هیچ وەبەرهێنانێک لە نەوەی داهاتوو گەورەتر نییە.
دەشڵێت: ئەمڕۆ بناغەی 15 قوتابخانەی نوێمان لە هەولێر دانا، ئاماژەی بەوەشکردووە کە تا کۆتایی ئەمساڵ، 194 قوتابخانەی نوێ دروست دەکرێن و 1670 قوتابخانە نۆژەن دەکرێنەوە.
There's no greater investment than in the next generation.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) September 17, 2024
Today, we laid the groundwork for 15 new schools across Erbil.
By the end of the year, 194 new schools will have been built and 1,670 renovated. pic.twitter.com/Y1goEA9Y1I