كه‌مێكی دیكه بارزانی ده‌گاته كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره پاش كه‌مێكی دیكه، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، له كۆشكی ئیلیزی كۆببنه‌وه و پرسی سه‌ربه‌خۆییش یه‌كێك ده‌بێت له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی نێوانییان
له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ فه‌ره‌نسا، سه‌رۆك بارزانی، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له جان ییڤ لۆدریان، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا و ئانا هیدالگۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس، كه‌مێكی دیكه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، جگه له سه‌ربه‌خۆیی، بارزانی له‌گه‌ڵ فرانسۆ هۆلاند, باس له شه‌ڕی دژی داعش و هاوكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه، ده‌كات.