ئیخڵاس دلێمی: سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئاب دەنێردرێت

ئیخلاس دلێمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق
ئیخلاس دلێمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق

جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە بەرهەمی کۆبوونەوەکانی هەفتەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وزرای ئابووری حکوومەتی  هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ئەوەیە، مووچەی خانەنشیانی هەرێم و فیدراڵ بە خانەنشیانی سەربازییەوە یەک بخرێت.

سێشەممە 17ـی ئەیلوولی 2024، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی  لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: نیەتێک هەیە هەفتەی داهاتوو لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون، هەندێک یاسا و ڕێکار هەیە بۆ یەکخستنیان، بە لەبەرچاوگرتنی ڕوانگەی حکوومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئیخڵاس دلێمی دەڵێت: لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باس لە میلاکی سەربازیی و شارستانی کراوەتەوە  لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو ،کاری لەسەر کراوە بۆ ئەوەی مووچەکان یەک بخرێت و کاریشی لەسەر کراوە، لەبەر ئەوەی مووچەی خانەنشینای  هەرێم  کەمترە لە مووچەی خانەنشیانی حکوومەتی فیدراڵ، مووچەی خانەنشینانی شارستانی کیشەی نییە، بەڵام  خانەنشینانی سەربازیی  دەبێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت چونکە پێوسیتی بە دابینکردنی شایسەتە  هەیە، لە مانگی داهاتوو هاوتاکردنی مووچەکان لەنێوان هەردوولا یەکلا دەبێتەوە.

دەشڵێت: لە حکوومەتی عێراقیش کێشەی دواکەوتنی مووچە هەیە بەهۆی نەبوونی سویلە، پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە، کاتێک بە هەرێمی کوردستان دراوە لیستەکان هاوتا بکرێن کە لە تێکڕای سێ لە سەدی زیاتر نەبێت، لە دەستپێکی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئاب ڕەوانە دەکرێت.