بارزانی گه‌یشته‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا

له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ڕه‌نسا "ئه‌لیزێ" و له‌لایه‌ن "فرانسوا ئۆلاند" پێشوازی لێكرا.

بڕیاره‌ پاش گه‌یشتنی كۆبۆنه‌وه‌ی نێوانیان ده‌ستپێبكات و چه‌ند پرس و بابه‌تێكی وه‌ك شه‌ڕی داعش و هاوكاریكردنی زیاتری فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان باس بكرێت.

بارزانی دوو رۆژه‌ له‌ فه‌ڕه‌نسایه‌ و چه‌ندین دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامداوه‌ و له‌ لێدوانێكیدا بۆ"كوردستان 24" رایگه‌یاند" له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسادا پرسی ئه‌منی و سه‌ربازی تاوتوێكراوه‌".