مەسرور بارزانی: دەڤەری قوشتەپە و خەڵكی نیشتمانپەروەری ئەم ناوچەیە شایستەی هەموو خزمەتێكن

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

سەرۆکوەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامێکی ( ئێکس) دا دەڵێت: دەڤەری قوشتەپە و خەڵكی نیشتمانپەروەری ئەم ناوچەیە شایستەی هەموو خزمەتێكن.

سێشەممە 17ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی. لە پەیامێکی ( ئێکس) دا نووسیوویەتی: ئەمڕۆ بەردی بناخەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەمان دانا کە تەواوکەری پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێرە و کێشەی کەمئاوی لە قوشتەپە بۆ 20 ساڵی داهاتوو چارەسەردەکات و ئاوی ژێرزەوی دەبووژێنینەوە.