كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا كۆتاییهات
بارزانی كۆشكی ئێلیزێی به‌جێهێشت
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كۆشكی ئێلیزێ له پاریس كۆتاییهات.
كۆبوونه‌وه‌كه یه‌ك كاتژمێری خایاند و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان بارزانی و ئۆلاند بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێك له‌وانه شه‌ڕی داعش و هاوكاری به‌رده‌وامی فه‌ڕه‌نسا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا و ئه‌و بارودۆخه نوێیه‌ی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاتووه‌ته ئاراوه و ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان قسه و باسی له‌باره‌وه بكرێت
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)