فه‌ره‌نسا هاوكاری سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێرێت
هاوكارییه‌كان به شێوازێكی راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت, فه‌ره‌نسا ده‌ستیكردووه به ناردنی هاوكاری زیاتری سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و كۆتاییهێنان به داعش.
ئه‌مه‌ش له دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دێت بۆ فه‌ره‌نسا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری بۆ هاوكاری كردنی زیاتری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.