وەقفی شیعی لەخوورماتوو زەوی کورد لەسەر خۆی تاپۆدەکات
"به بیانووی بوونی مەزارگەی ئايینیيە"
K24 - كهركووك:
وەقفی شیعی بە بێ گەڕانەوە بۆ ئیداری خوورماتوو 840 دۆنم زەوی بەسەر خۆیاندا تاپۆ دەکەن.
نزیکەی چوار ساڵیش بەسەر ئەو کارەی وەقفی شیعیدا تێپەڕدەبێت, بەڵام تائێستا بەرپرسانی کورد سەرەڕای ھەوڵی بەردەوامییان بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو بڕیارە, تا ئێستا ھیچ ئەنجامێکی نەبووە, ئەگەرچی بیانووی شیعەکان بۆ ئەوکارەیان بوونی مەزارگەی ئايینیيە, بەڵام ھاوڵاتییان و بەرپرسانی خوورماتوو دەڵێن ھیچ مەزارگەیەکی شیعە لەوشوێنە بوونی نییە و مەبەستی ئەوان داگیرکردنی خوورماتووە.