به وێنه.. ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كانى داعش له گونده تازه ئازادكراوه‌كانی گوێڕ ببینه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان 24ى راگه‌یاند، تیمه‌كانی ئه‌ندازیاری و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌تییه‌كه‌یان توانیویانه ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و ده‌یان بۆمبی چێندراوی داعش، له‌و گوندانه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌دوایین ئۆپه‌راسیۆندا له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، ئازادیكردن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش به نیازبوونه ئه‌و ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوانه به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی هێرشه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، نه‌یانتوانیوه ئه‌و كاره ئه‌نجامبده‌ن و ئۆتۆمبێله‌كانییان وه‌ك خۆی به‌جێهێشتووه و "ته‌نها به‌وه راگه‌یشتوون خۆیان رزگاربكه‌ن".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئۆتۆمبێله‌كان، له‌ژێر پووش و په‌ڵاش و دار حه‌شاردرابوون و هه‌ندێكیشیان به قوڕ سواخدرابوون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یاخود فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه نه‌دۆزرێنه‌وه و نه‌كرێنه ئامانج.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت، راشیگه‌یاند، وێڕای ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله، سه‌دان كیلۆ له مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی وه‌ك تی ئێن تی و سی فۆڕی ئاماده‌كراو بۆ ته‌قاندنه‌وه پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
به مه‌به‌ستی ئاشكرانه‌كردنی زانیاری زیاتری سه‌ربازی و ئه‌منی، كوردستان 24 كات و شوێنی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێل و بۆمبه چێندراوانه بڵاوناكاته‌وه.
رۆژی 14ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هێزی پێشمه‌رگه ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك گوندی میحوه‌ره‌كانی خازر – گوێڕ ده‌ستپێكرد و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به ئازادكردنی 12 گوند، كۆتاییهات و رێگه‌ی سه‌ره‌كی گوێر – موسڵ، كۆنتڕۆڵكرا.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)