جێگری هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په ده‌ستیگر كرا
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی توركیا هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵی جێگری هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په، ئالپ ئالتنۆرس و ده‌ستگیری ده‌كات.
جیگری هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له لایه‌ن داوكاری گشتی توركیا له شاری تۆكات له باكووری توركیا بڕیاری ده‌ستگیركردنی درابوو، پاش ئه‌وه‌ی كه به‌شداری رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی قوربانییه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی ساڵی رابردوو ئه‌نقه‌ره ببوو.
پۆلیسی توركیا شه‌وی رابردوو هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی ئه‌نقه‌ره گواستنه‌وه كه بڕیاره بۆ لێپرسینه‌وه بۆ شاری تۆكات ببرێت.