له سلۆپی هێرشكرایه سه‌ر پۆلیس
باس له كوژرانی هه‌شت پۆلیس ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
له شارۆچكه‌ی سلۆپی له پارێزگای شرنه‌خ هێرشكرایه سه‌ر خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی توركیا كه هێزێكی تایبه‌تی پۆلیس كراوه‌ته ئامانج.
هێرشه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 8:00 روویداوه كه میدیاكانی نزیك له په‌كه‌كه باس له كوژرانی هه‌شت ئه‌ندامی هێزی تایبه‌ت ده‌كه‌ن.
هێرشی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له گه‌ڕه‌كی باشاك له سلۆپی له دژی ئه‌و پۆلیسانه ئه‌نجامدراوه كه ئه‌ركیان كۆنترۆڵكردنی رێگا بووه.
ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان باس له كوژرانی هه‌شت پۆلیس ده‌كه‌ن.