ئەمڕۆ شاری دهۆك رۆژێكی مێژوویی لەبەردەمە
ئه‌مڕۆ وەرزی نوێی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، بە دوو یاریی یانەكانی كوردستانی دەست پێ دەكات، لە هەولێر و دهۆكەوە شەمەندەفەری خولەكە بەڕێدەكەوێت و سەرۆكی لالیگاش لە نێو یاریگەی یانەی دهۆك هاوشانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و عەدنان درجاڵ سەرۆكی تۆپی پێی عێراق ئامادە دەبێت.
ئیمپڕاتۆر دەگەڕێتەوە
ئەمرۆ هەینی لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە گەڕی یەكەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە كاتژمێر 05:30ـی ئێوارە یانەی هەولێر میوانداری یانه‌ی دیاله‌ی تازه سه‌ركه‌وتووی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ده‌كات و پێش یارییه‌كه‌ش سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م یانه‌كانی دیكه یانه‌كه‌ی قه‌ڵا و مناره 100% بۆ خولەكە ئامادە نییە.
ھەولێرە بۆ یەكەمین یاری خولی ئەستێرەكانی عێراق بە بەرگێكی نوێ دەچێتە نێو ركابەرییەكانی خولەكە، بەوپێیەی 18 یاریزانی نوێی گواستووەتەوە، لە بەرامبەردا دەستبەرداری 11 یاریزان بووە و 6 یاریزانی وەرزی رابردووشی لە یانەكە هێشتووەتەوە.
بریارە لە یەكەم یاری خولی ئەستێرەكانی عێراق رووبەرووی یانەی دیالە تازە میوانی خولەكە ببیتەوە.
یانەی ھەولێر نزیكەی 40 رۆژە ئامادە كارییەكانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێكردووە، چوار یاری دۆستانەی لەم ماوەیە كرد و بەرامبەر یانەكانی نەفت، دھۆك، قاسم و ئەمواخی موسل یاریی كرد، دوو یاری بردەوە و لە یارییەك دۆرا و لە ھەریەك بەرامبەر بوو.
هەڵۆیەكانی بادینان بۆ یاریی كردنەوە ئامادەن
بڕیاره ئه‌مرۆ له كاتژمێر 08:30ـی شەو له یاریگه‌ی دهۆك ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یانه‌ی دهۆك له گه‌ری یه‌كه‌م رووبه‌رووی زه‌وڕا ده‌بێته‌وه و بۆ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ش چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیاری سیاسی و وه‌رزشی ئاماده ده‌بن، لە سەرووی هەموویانەوە سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی لەڵ خاڤێر تێباس سەرۆكی ئەنجوومەنی لالیگای ئیسپانیا و عەدنان درجاڵ سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق.
بڕیار كاتژمێر 06:30 ئاهەنگی كردنەوەی خولەكە بە بەشداریی دوو هونەرمەندی ناسراوی كوردستان و عێراق دەست پێ بكات كە تێیدا لە نێو یاریگە درێسی سەرجەم یانە بەشداربووەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق نماییش دەكرێت و لەگەڵ چەندان نماییشی كلتوری و وەرزشی.