مەسرور بارزانی لە ئاهەنگی کردنەوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق: خۆشحاڵم لەم بۆنە وەرزشییەدا ئامادەم
K24 – هەولێر:
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە بۆنە وەرزشیەکەی دهۆک ڕایگەیاند، "بەخێراهتنی میوانەکانی بەغدا دەکەین و خۆشحاڵم لەم بۆنە وەرزشییەدا ئامادەم."
هەینی 20ـی ئەیلوولی 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە دهۆک، لەمیانەی پێشکەشکردنی گوتارێک لە ئاهەنگی کردنەوەی وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی ئەستێرەکانی عێراق، ڕایگەیاند، "ئەم بۆنەیە یەکەم جارە بەو شێوەیە لە هەرێمی کوردستان ساز دەکرێت و زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لەم بۆنە وەرزشییەدا بەشدارم."
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەخێراهتنی هەموو میوانەکان دەکات و هیوادارە هەموو لایەک ئێوارەیەکی خۆشیان هەبێت.
هاوکات سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، هیوای خواست یانەی دهۆک و زەورا ئەم شەو یارییەکی خۆش پێشکەش بکەن و بە دڵی هەمووان بێت، دەشڵێت: هەر سەرکەوتوو بن.
لای خۆیەوە عه‌دنان درجال، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له یاریگه و له بۆنه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پشتیوانیكردنی له بۆنه‌كه.
عه‌دنان درجال هاوكات سوپاسی جه‌ماوه‌ری به‌شداربووی كرد له زاخۆ تاوه‌كوو به‌سره له یاریگه‌كه‌دا و هیوای خواست خولی ئه‌م ساڵ به‌راورد به خوله‌كانی ڕابردوو پێشكه‌وتوو و سه‌ركه‌وتووتر بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئومێدی خواست خولی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق له ئایینده‌دا ببێته باشترین له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و وڵاتانی عه‌ره‌بی.