فارس عیسا: سبەی هیچ شاندێکی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا ناکات

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا

شەممە، 21ـی ئەیلوولی 2024، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، سبەی هیچ شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا ناکات.

بەشێک لە مێدیاکان هەواڵێکیان بڵاو کردەوە کە گوایە سبەی یەکشەممە، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی مووچە و بودجە، سەردانی بەغدا دەکات.

لەو بارەوە فارس عیسا گوتی: سبەی هیچ شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا ناکات.

ڕۆژی سێشەممە، 17-09-2024، ڕێباز حەملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاندبوو: کاتێک شاندەکەی بەغدا لە هەولێر بوون، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوە لەگەڵیاندا پێداگریی لەسەر ئەوە کرد کە نابێت پرسی مووچە تێكەڵی پرسە سیاسییەکان بکرێت، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت لە چوارچێوەی دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت و مافەکانیان بۆ دابین بکرێت.

بە گوێرەی یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی، پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە یەک کاتدا دابەش بکرێت و نابێت مووچەی مووچەخۆران تێکەڵی ململانێیە سیاسییەکان بکرێت.

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی، پێویستە هەرێمى کوردستان تەواوى داهاتى ناوخۆ و 50%ى داهاتە خاڵە سنوورییەکان ڕادەستى حکوومەتى فیدراڵى بکات؛ لە بەرانبەردا، بەغدا مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات.

Fly Erbil Advertisment