مەسرور بارزانی: زۆر دڵخۆشم بەو پێشکەوتنانەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ

K24 – هەولێر:
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕیاگەیاند، "سوپاس بۆ میوانداری خەڵکی زاخۆ و زۆر دڵخۆشم بەو پێشکەوتنانەی کە ئیدارەکە لە چەند ساڵی ڕابردوو بەدەستی هێناوە."
شەممە 21ـی ئەیلوولی 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیویەتی: سوپاس بۆ میوانداری خەڵکی زاخۆی دەلال و زۆر دڵخۆشم و جێگەی شانازیە بەو پێشکەوتنانەی کە لە چەند ساڵی ڕابردوو ئیدارە سەربەخۆکە بەدەستی هێناوە و ئەمە تەنیا سەرەتایەکە.
هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا کارگەی سلیڤانای بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە زاخۆ، کردەوە و دواتر گوتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، ئەرکی ئێمەیە خزمەتی هاووڵاتییان خۆمان بکەین و لە کاروانی ئاوەدانکردنی کوردستانیش بەردەوام دەبین.
سوپاس بۆ مێهڤاندارییا خەلکێ زاخۆیا دەلال.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) September 21, 2024
گەلەک کەیفخۆشم ب پێشکەفتنا ڤی باژارێ سەربلند یێ کو ل ڤان چەند سالێت بۆری پێشکەفتنەکا بەرچاڤ ب خۆ ڤە دیتی.
ئەڤە ب تنێ دەستپێکەکە.