گێچەڵی سێکسی بووەتە مۆتەکەی کچان و ئافرەتانی عێراقی
عێراق له پاڵ كۆمه‌ڵێك كێشه و قه‌یرانی سیاسی، ئه‌منی، په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی هاوكات تا دێت كێشه و قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌و وڵاته پتر ده‌بن به‌تایبه‌تی ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران و نه‌بوونی متمانه و گێچه‌ڵ و شه‌ڕپێفرۆشتن و ده‌ستدرێژیی سێكسی؛ چاودێران و شاره‌زایان پێیان وایه یه‌كێك له قه‌یرانه‌كانی دیكه "ناچاركردنی قوربانییه‌كانی ده‌ستدرێژیی سێكسییه، به‌رانبه‌ر به ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ریان بێده‌نگ بن."
به پێی ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ده‌ستدرێژیی و گێچه‌ڵی سێكسیی له عێراق له حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده به‌تایبه‌ت له ناوه‌نده جیاجیاكاندا، به شێوه‌یه‌كی گشتیش قه‌باره‌ی ئه‌و دیارده‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ڕوون نییه، به‌ڵام ته‌شه‌نه‌كردنی ڕوو له زیادبووندایه.
ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی سه‌رنج ده‌خه‌نه سه‌ر زیادبوونی ئه‌م دیارده‌یه به‌تایبه‌تی له ناوه‌نده وه‌رزشی و هونه‌رییه‌كان و ناوه‌ند و شوێنه گشتییه‌كانی دیكه، به شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت كچان و ئافره‌تان له‌و شوێنانه ڕووبه‌ڕووی جۆره‌كانی ده‌ستدرێژی ده‌بنه‌وه.
ئه‌و ڕێكخراوانه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، وه‌رگرتنی كچان و ئافره‌تان له ناوه‌نده وه‌رزشی و هونه‌ری و ڕۆشنبیرییه‌كانی دیكه "وابه‌سته‌ی مه‌رجی سازشكردنیانه له‌سه‌ر جه‌سته‌یان"، ئینجا ده‌توانن به‌شداری له پێشبڕكێكاندا به‌تایبه‌تی له پێشبڕكێكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا بكه‌ن.
وه‌رگرتن له ناوه‌نده وه‌رزشی و هونه‌رییه‌كانی تایبه‌ت به كچان و ئافره‌تان له عێراق، وابه‌سته‌ی مه‌رجی سازشكردنیانه له جه‌سته‌یان
كچان و ئافره‌تانی عێراقی تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه خه‌ونی گه‌وره‌یان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی له ئایینده‌دا ببنه كاراكته‌ر و به‌هره‌مه‌ندی دیار و به ناووبانگ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه قوربانی به جه‌سته‌یان بده‌ن و سازش له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و ڕه‌وشبه‌رزیان بكه‌ن، قبووڵ نه‌كراون و ڕێگه له گه‌یشتن به خه‌ونه‌كانیان گیراوه.
كچێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی، دوای ماندووبوونێكی زۆر و تاقه‌تپرووكێن، توانی ئاستی وه‌رزشی به‌رز بكاته‌وه، پاشان پێویستی به مۆڵه‌تی خێزانه‌كه‌ی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له ناوه‌نده وه‌رزشییه‌كاندا به‌شدار بێت به هیوای ئه‌وه‌ی ببێته پاڵه‌وانێكی دیار له بواری وه‌رزشی عێراقی، دواتر خۆی بۆ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی ده‌ره‌وه ئاماده كردووه به ئومێدی ئه‌وه‌ی وه‌كوو پاڵه‌وان ڕۆڵ ببینێت، به‌ڵام "به‌هۆی سه‌پاندنی مه‌رجی سازشكردن له جه‌سته‌ی" نه‌یتوانیوه به خه‌ونه‌كه‌ی بگات.
كچێكی دیكه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، بۆ به‌دیهێنانی هه‌مان خه‌ون، به‌شداری له چالاكییه وه‌رزشییه‌كان كردووه و دواجار كه‌وتووه‌ته ناو داوی حه‌ز و ئاره‌زووی هه‌وه‌سبازان و وه‌كوو قوربانییه‌ك و به ناچاری و دڵێكی پڕ له خه‌م و ناسۆر، له‌ناو چالاكییه‌كاندا به‌رده‌وام بووه و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی لێ كراوه، ئه‌گه‌ر له لای كه‌سه نزیكه‌كانی باسی ئازاره‌كانی بكات.
ئه‌و كچه له زۆر بواری ژیاندا نائومێدی خۆی ده‌ربڕیوه، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌رگیز چاوه‌ڕوان نه‌بووه ڕووبه‌ڕووی "ئاستی نزمی ئه‌خلاقی" ببێته‌وه و واقیعێكی تاڵ به‌سه‌ر ژیاندا زاڵ بێت، كه ته‌نانه‌ت نه‌توانێت ده‌رده‌دڵی خۆی لای كه‌سه نزیكه‌كانیشی بكات.
ڕوانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆ له ساڵی 2022ـدا هۆشداری زیادبوونی دیارده‌ی ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسی له عێراق دا به‌تایبه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو ئه‌و دیارده‌یه له ناوه‌ند و دامه‌زراوه حكوومی و تایبه‌ته‌كان و ته‌نانه‌ت له ماڵه‌كانیشدا له هه‌ڵكشاندایه.
هۆكاره‌كانی زیادبوونی دیارده‌ی گێچه‌ڵی سێكسی له عێراق بۆ كولتووری باوی پیاوسالاری و به‌كه‌مسه‌یركردنی ئافره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه
توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێیان وایه هۆكاره‌كانی زیادبوونی دیارده‌ی گێچه‌ڵی سێكسی له عێراق بۆ كولتووری باوی پیاوسالاری و به‌كه‌مسه‌یركردنی ئافره‌ت ده‌گه‌ڕێننه‌وه و ئه‌مه‌یش بووه‌ته نه‌ریتێكی دووباره‌ی كۆمه‌ڵگه و نه‌وه له دوای نه‌وه‌یش ئه‌م په‌روه‌رده‌یه له عێراق وه‌رده‌گرن.
توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و شێوه بیركردنه‌وه‌یه‌ی كه ده‌ڵێت "ئافره‌ت ته‌نیا ده‌توانێت له ماڵه‌وه كار بكات" بیركردنه‌وه‌یه‌كی دواكه‌وتووانه‌یه و هانی كۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالار ده‌دات ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له ده‌ره‌وه كاری كرد، په‌لاماری بدات و ئاره‌زووه‌كانی خۆی پێ به‌تاڵ بكاته‌وه.
توێژه‌ران ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه، جیاكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی نێر و مێ و جیاوازیكردن له نێوانیاندا و فه‌زڵكردنی نێر به‌سه‌ر مێدا، ده‌رئه‌نجامی په‌روه‌رده‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه له كۆمه‌ڵگه هه‌ژاره‌كان كه شه‌ڕ و قه‌یران و ته‌نگه‌ژه سیاسی و ئابوورییه‌كان ماندوویان كردووه و وێنه‌ی ئافره‌تیان له لای شێواندووه.
كچان و ئافره‌تان ناتوانن به‌رانبه‌ر به پێشێلكردنی مافه‌كانیان ده‌نگ هه‌ڵبڕن
كچه به‌هره‌مه‌ندێك كه له بواری هونه‌ریدا كار ده‌كات پێی وایه گرنگترین هۆكاری به‌رده‌وامی زیادبوونی دیارده‌ی گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژیی سێكسی له عێراق، نه‌بوونی ترسی پیاوانه له‌و ڕه‌فتاره به‌تایبه‌ت كه ده‌زانێت ئافره‌تی عێراق به ئاسانی ناتوانێت ده‌نگ له به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی به‌رانبه‌ری ده‌كرێت، هه‌ڵبڕێت، كه ئه‌مه‌ش ڕێگه بۆ پیاوان خۆش ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره‌یان به‌رده‌وام بن و سوورتر و بوێرتر بن.
شاره‌زایه‌كی وه‌رزشیی عێراقی دووپاتی ده‌كاته‌وه به‌شداریی ئافره‌تان له بواری وه‌رزشی به‌تایبه‌تی له تۆپی پێ و یارییه‌كانی دیكه له‌م وڵاته كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو زیاتر له‌سه‌ر ئاستی تاكدا به‌شداری ده‌كه‌ن و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ "گێچه‌ڵی سێكسی" ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه به پێویستی ده‌زانێت ڕۆڵی چاودێری كه ئه‌ركی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه، كار بكرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش لیژنه‌ی نهێنی و تایبه‌تمه‌ند بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه پێك بهێنرێت و سكاڵاكانیان به نهێنی نه‌مێنێته‌وه.
گرنگه هه‌وه‌سبازان و ئه‌وانه‌ی گێچه‌ڵ به كچان و ئافره‌تان ده‌كه‌ن، ناویان بڵاو بكرێته‌وه
ئه‌و شاره‌زایه به باشی ده‌زانێت، ناوی هه‌وه‌سبازان و ئه‌وانه‌ی گێچه‌ڵ به كچان و ئافره‌تان ده‌كه‌ن، بڵاو بكرێته‌وه و كچان و ئافره‌تان له فێڵی پیاواندا هۆشیار بكه‌نه‌وه و له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه‌یه، سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن.
توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوكات ترسی خۆیان له زیادبوونی دیارده‌كه نیشان داوه و به پێویستی ده‌زانن ئه‌م دیارده‌یه سنووری بۆ دابنرێت، هاوكات كۆمه‌ڵگه له مه‌ترسییه‌كانی هۆشیار بكرێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌م دیارده‌یه بوونه‌ته‌وه، دووچاری كێشه‌ی ده‌روونی بوونه‌ته‌وه.