ئەیسی میلان لە دێربی دێلامادۆنینا لە مەترسی دایە
له یاریی دێربی دێلامادۆنینای ئیتاڵیا، سبەی شەو لە كاتژمێر 21:45 به‌كاتی هه‌ولێر، ئینتەر میلان میوانداریی ئه‌یسی میلان ده‌كات كه له دواین شه‌ش یاریی نێوانیان ئینته‌ر میلان سه‌رجه‌م یارییه‌كانی بردووه‌ته‌وه.
ئینته‌ر میلان له یاریگه‌ی جۆسێپی میاتزا و له دێربی دێلامادۆنینای میلانۆ باوەش بۆ ئه‌یسی میلانی ركابه‌ری مێژوویی و هه‌میشه‌یی ده‌كات.
ئینته‌ر میلان له چوار گه‌ڕی رابردوو به كۆكردنه‌وه‌ی 8 خاڵ خانه‌ی پێنجه‌می سێریا ئه‌ی گرتووه، لە بەرامبەردا ئه‌یسی میلانیش پێنج خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی ده‌یه‌م دێت.
له‌م یارییه ئینته‌ر میلان به‌هۆی پێكان له تواناكانی فراتیسی و به‌كمان بێبه‌ش ده‌بێت، جگە لەوەش ئارناتۆڤیچیش تووشی په‌تای وه‌رزی هاتووه و یارییكردنی نادیاره گومان له یارییكردنی دیماركۆش ده‌كرێت.
له ئه‌یسی میلانیش مالیك سیاو، ئیسماعیل بن ناسڕ، فلۆرێنزی و ئالڤارۆ مۆراتا یاریی ناكه‌ن و گومانیش له یارییكردنی مایك ماینانی گۆڵپارێز و و لۆكا یۆڤیچ ده‌كرێت.
راهێنەری ئینتەر میلان قسەی كۆتایی كرد
ماسیمۆ ئینزاگی راهێنەری یانەی ئینتەر میلان پێش یارییەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند هێشتا ئەوان له سه‌ره‌تای وه‌رز دان و زۆر شت ماوه بیسه‌لمێنین، دەشڵێت: نابێت له‌م یارییه‌ش بیر له دێربییه‌كانی رابردوو بكه‌ینه‌وه، پڕن له یادگاری خۆش، به‌ڵام بردنه‌وه‌كانی رابردوو هیچ خاڵ و گۆڵێكمان له‌م یارییه پێناده‌ن، ده‌بێت یارییه‌كی زۆر زۆر باش بكه‌ین، چونكه هه‌میشه ئه‌نجامه‌كانی دێربی چاوه‌ڕواننه‌كراون، ده‌شزانین دێربی بۆ یانه و هانده‌ره‌كانمان چ شتێك ده‌گه‌ینێت.
ئینزاگی دەشڵێت: پێویسته ئاستێكی نایابمان هه‌بێت و یارییه‌كه‌شمان له چامپیۆنزلیگ له رووی بیر و هێزه‌وه زۆر یارمه‌تی داین، زۆر جار له دێربی هه‌ندێ وزه ده‌بینین كه نه‌مانزانیوه، ئێمه ئه‌و وزانه‌مان تێدایه، ئه‌یسی میلان خاوه‌ن یاریزانی زۆر باش و نایابن، به‌ڵام زیاتر بیرم لای پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی خۆمه، ئێستا بۆم ده‌ركه‌وتووه چامپیۆنزلیگ توانایه‌كی زۆرمان ده‌بات، وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یۆڤێنتۆس و وه‌رزی پێش ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئاتاڵانتا روویدا، بۆیه ده‌بێت زۆر ئاگا‌داری دابه‌شكاری تیپه‌كه‌مان بین.
مێژوو لە بەرژەوەندی ئینتەر میلانە
له مێژوودا 239 یاریی دێربی میلانۆ كراوه له 91 یاریی ئینته‌ر میلان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌یسی میلانیش 79 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه و 69 یارییش به به‌رامبه‌ربوون كۆتایی هاتووه، له دواین شه‌ش یاریی ئینته‌ر میلان سه‌رجه‌میانی له ئه‌یسی میلان بردووه‌ته‌وه، له دواین 9 یاریی نێوانیشیان ئینته‌ر حه‌وت یاریی و ئه‌یسی میلانیش دوو یاریی بردووه‌ته‌وه، ئه‌یسی میلان دۆخی باش نییه، بەوپێیەی له دوایین شه‌ش یاریی له سێریا ئه‌ی ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، ئینته‌ر میلانیش له حه‌وت یاریی رابردووی هیچ دۆڕانێكی تووش نه‌بووه، هه‌ردوو یانه‌ش له چوار یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی نۆ گۆڵیان تۆمار كردووه، به‌ڵام ئینته‌ر میلان له رووی به‌رگرییه‌وه باشتره و ته‌نیا سێ گۆڵی لێكراوه و ئه‌یسی میلان دوو هێنده‌ی نێراتزۆری تۆڕه‌كه‌ی هه‌ژێندراوه.